دەربارەی گروپی بامۆک بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی



دەربارەی گروپی بامۆک بۆ بازرگانی گشتی و بەڵێندەرایەتی


گروپی كۆمپانیاكانی بامۆک لە کۆمەڵێک کۆمپانیا و کارگە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پەیوەست بە کەرتی تایبەت پێکهاتووە كە لقی سەرەكی دەکەوێتە شاری سلێمانی و هەروەها  لقی لە هەولێر و تورکیاش هەیە.
 دامەزراندنی بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان. سەرەتا بە دامەزراندنی گروپی هەڵەبجە بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەستی پێ كرد و دواتر  بە سەنتەری هەڵەبجە بۆ تەلەفۆن، فاکس، ئینتەرنێت، و گواستنەوە چالاکییە بازرگانییەکانی بەرفراوانتر كردووەتەوە. هەندێک پڕۆژەی گرنگی و دیاری لە بواری پیشەسازی، بیناسازی، و پەیوەندییەکان جێبەجێ کردووە و دەورێكی بەرچاوی هەبووە لەگەڵ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان.

دوای پێشکەوتن و درێژکردنەوەی چالاکییە بازرگانی و پڕۆژەکانی، پێویست بوو کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی سەرجەم کۆمپانیاکان و چالاکییە بازرگانییەکان بە شێوەیەكی گونجاوتر بەڕێوە ببات، بۆیە گروپی بامۆک هۆڵدینگ لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزرا٬ كە سەرەتایەکی نایاب بوو بۆ کارکردن بە گروپی بامۆك هۆڵدینگ كە خاوەندارێتییەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز (ئیسماعیل محمد علی) كە هەر خۆشیان سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی گروپەکەیە. 



ئەولەویەتی چالاکییە بازرگانییەکانی بامۆك گرووپ  پێشکەشکردنی باشترین کوالیتیەکانە بە پێی ڕێنمایی و ستانداردە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و هەموو هەوڵێک ئەدەین كە لە هەموو بوارە جیاوازەكانی كار و چالاكیەكانمان ئەم خاڵانە ڕەچاو بكەین. 

دەتوانین دووپاتی بکەینەوە کە ڕۆڵێکی گەورەمان هەبووە لە پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان , و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمی گونجاو بۆ کڕیار و بەكارهێنەرانی كار و خزمەتگوزاریەكانمان . ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بکەین.





خەون و ئامانجەكانمان

ئێمە شانازی دەکەین کە یەکێک بین لە پێشەنگەکانی کۆمپانیاکانی پیشەسازی و کارەبا لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی بەرچاومان بەدەستهێناوە و بەشدارییەکی بەرچاومان لە پێشکەوتنی کوردستاندا کردووە.

ئێمە بزنسێکی خێزانین و ڕۆحێکی پێشەنگی قووڵمان هەیە و دەوڵەمەندی ئەزموونێکی زۆر پەیوەندیدارمان هەیە. ئامانجمان ئەوەیە کە لە پێشەنگی هەر پیشەسازییەکدا بمێنینەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە دروستکردنی بەها بۆ بەكارهێنەرانی خزمەتگوزاریەكانمان و ئابووری فراوانتر بۆ كوردستان.

ئێمە شانازی بە ڕابردوومانەوە دەکەین و بە سۆزەوەین بۆ داهاتوومان و چاوەڕێی بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانمان دەکەین شانبەشانی هەریەک لە هاوبەشەکانمان.